پەیامی کورد … منداڵێکی ١٠ ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا
منداڵێک لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٦ی دێسامبری ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “ئەبوغوەیر” سەر بە شاری دێهلۆڕان، منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵ گیانی لەدەست دا.
سەرهەنگ مەنووچێهر مەکی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری دێهلۆڕان لەمبارەوە بە هەواڵدەرییە خۆجێیەکانی ڕاگەیاندووە، ئەم منداڵە تەمەن ١٠ ساڵان و لە کۆچەرییەکان بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕووماڵات تووشی ئەم ڕووداوە هاتووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانە کە بڵاو کراوەتەوە، ئەم منداڵە کە ناسنامەکەی نادیارە، پارچەیەک بەر سینگی کەوتووە و دوای گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە