پەیامی کورد... فەرماندەیەکی سپای پاسداران بە هۆی کۆرۆناوە مرد
فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودسی ئێرانی، کە دوایین ئەرکی لە عێراق بووە، بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە عەمید عەبدولڕەسول مەحمودئابادی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس، بەهۆی بە خراپی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.
ئاژانسی تەنسیم بەبێ ئاشکراکردنی کاتی تووشبوونی ئەو فەرماندەیە بە پەتای کۆرۆنا، بڵاوی کردووەتەوە، مەحمودئابادی دوایین ئەرکی سەربازیی خۆی لە عێراق جێبەجێ کردووە و هەر لەو وڵاتەش تووشی کۆرۆنا بووە.
عەبدولڕەسول مەحمودئابادی لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس بەشداریی ئەرکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و لەگەڵ حوسێن هەمەدانی، یەکێک لە فەرماندەکانی دیکەی سوپای قودس بەشداریی ئەرکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سووریا، کردووە.
ناوبراو لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا یەکێک لەو کەسانە بووە کە لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە بەردەوام شەڕی حیزبە کوردستانییەکانی کوردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە