پەیامی کور … دوو تەقینەوەی بەغدای هەژاند
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار، بۆمبێكی چێندراو و بۆمبێكی دەنگی لە بەغداد تەقێندرانەوە.”
ڕوونیشیكردەوە كە ئەو دوو بۆمبە لە دوو شوێنی جیاوازی بەغداد و بەدوای یەكدا تەقێندراونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە كە لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە، “بۆمبی یەكەم لە نزیك چایخانەیەك دانرابوو لە ناوچەی سەدر و تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.”
ئەو سەرچاوە ئەمنییەی ئاشكرایكردووە كە “بۆمبەكەی تر ڕومانەیەكی دەنگی بووە و لە بەردەم ماڵی هاوڵاتییەكدا لە ناوچەی زەعفەرانییە تەقیوەتەوە و زیانی بە ماڵی هاوڵاتییەكە گەیاندووە.”
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە