ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان
له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كان بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەبارەی بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کۆبوەوە بڕیاریدا سەرجەم دەوازە سنورییە وشکانییەکان دادەخرێن و تەنها لە کاتی پێویستی زۆردا دەکرێنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راشیگه‌یاند، پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان پابەندبن بە بەکارهێنانی دەمامک و پارێزگاریکردن لە دوری کۆمەڵایەتی.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریشدا به راگرتنی گەشتە ئاشمانییەکان له‌گه‌ڵ هەریەکە لە بەریتانیا و باشوری ئەفەریقا و ئۆسترالیا و دانیمارک و هۆڵەندا و بەلجیکا و ئێران و چین و سەرجەم گەشتیارانیش کە دێنە عێراق بەشێوەیەکی ناچاری دەبێت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە