مۆسکۆ: ناتۆ و روسیا لە لێواری جەنگدان

مۆسکۆ: ناتۆ و روسیا لە لێواری جەنگدان

پەیامی کورد... مۆسکۆ: ناتۆ و روسیا لە لێواری جەنگدان


دیمیتری میدڤیدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، ئاشكرایكرد، وڵاتەکەی و ناتۆ لە لێواری جەنگدان و رایگەیاند، ئەنجومەنی ئۆکراینا-ناتۆ کە لەلایەن ناتۆوە درووستکراوە، بەهۆی لەناوچوونی یەکێک لە لایەنەکانەوە لەناودەچێت.

دیمیتری میدڤیدێڤ، بۆچوونی وڵاتەکەی لەبارەی لوتکەی ناتۆ راگەیاند کە لە رۆژانی ١١-١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ڤیلینوس پایتەختی لیتوانیا بەڕێوەچوو.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، میدڤیدێڤ نووسیوویەتی: "ئەنجومەنی ناتۆ-ئۆکرانیا دروستکراوە ئێستا هاوپەیمانییەکە و وڵاتەکەمان لە لێواری شەڕدان".

راشیگەیاند، ئەنجومەنی ئۆکراینا-ناتۆ کە لەلایەن ناتۆوە دروستکراوە، بەهۆی لەناوچوونی یەکێک لە لایەنەکانەوە لەناودەچێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە