پەیامی کورد ... هەپەگە لە ڕاگەیندراوێک دا شەهید بوونی ٥ گەریلا و کوژرانی ١٤ سەربازی تورک ڕادەگەێنێت
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كوژرانی ١٤ سه‌ربازی توركیای له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ٥ گه‌ریلایان شه‌هیدبوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌راگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆرشگێری جه‌نگی خابوور و هه‌ڵۆەكانی زاگرۆس دا له ٢٨ و ٢٩ و ٢٠ی ئه‌م مانگه‌دا، بۆ یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانیان چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامداوه، له‌كۆی گشتی چالاكیه‌كانیش ١٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون، سه‌نگه‌رێكی A4 ، چه‌كێكی جۆری A4 و ئۆتۆمبێڵێكی زریپۆش كه له دووره‌وه به كۆنتڕۆڵ كار ده‌كات و سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی ئاسایی سوپای ئه‌و ووڵاته تێكشكێندراون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "له‌كۆی چالاكیه‌كان، هه‌ریه‌ك له گه‌ریلاكان " رێبه‌ر، رێدوور، برووسك، زه‌ینه‌ب، زاگرۆس " كه پێشه‌نگی چالاكیه‌كانیان ده‌كرد شه‌هید بوون".
ئاشكراشیكردوه، له‌نێوان كاتژمێر ٤:٠٠ تا ٧:٠٠ی ئێواره‌ی رۆژی ٢٩ی (ئایار/٥)ی ٢٠٢١ له گۆڕه‌پانی جیلۆی بچووكی هه‌رێمی زاپ هێرشیكرده سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ، له هێرشه‌كاندا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنرا، به‌هۆی هێرشی ئاسمانیه‌وه له دارستانه‌كان ئاگركه‌وته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە