هەردوو وەزیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و وزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگه‌ر تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌كار بوون

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هەردوو وەزیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و وزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگه‌ر تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌كار بوون

پەیامی کورد    ...    له‌ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه‌، دوو وه‌زیری دیكه‌ی كابینه‌كه‌ پۆستی وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت و ده‌ستبه‌كاربوون.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی له‌ كه‌ریم شنگالی و بێگه‌ر دڵشاد تاڵه‌بانی، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌رگرت.

دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی رۆڵ ڕاده‌ستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دوایین دوو وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون و به‌م جۆره‌ش ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌، پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە