پەیامی کورد... هۆشداری دەدرێتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
لەم بارەیەوە و لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاو کردەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئاراستەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کراوە و تێیدا هاتووە: ئاگادارتان دەکەینەوە کە نابێت شتێک بڵاو بکەنەوە کە ببێتە هۆی شڵەژان و پشێوی بازاڕ و گرانبوونی خۆراک.
ئاماژە بەوەشکراوە کە هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەم ئاگادارکردنەوەیە هەڵسوکەوت بکات لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە