پەیامی کورد...هەشتە چەکداری داعش کوژران
لە چیای حەمرین، لە ئەنجامی بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش، هەشت چەكداری داعش كوژران.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، كە شەوی سێشەممەی ڕابردوو، 6ی 12ی 2022، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان كردە ئامانج و پاشان كارمەندانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دابەزینە ئەو شوێنانەی، كە كرانە ئامانج.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا هەشت چەكداری داعش كوژران، پاشان كارمەندانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستیان كرد بە پشكنینی ناوچەكە.
بەشێكی بەرچاو لە تیرۆریستانی داعش، لە چیای حەمرین، لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك و سەڵاحەدین و دیالەدا دەمێننەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە