گهنجێكی کاسبکار بەناوی موعین تەوفیق پوور، تەمەن 24 ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزه ئهمنییهکانی ئێران لە سنووری چۆمانی شاری بانە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024، هێزە ئهمنییهكانی ئێران جێگیر لە سنووری چۆمان-ی سەر بە شاری بانە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی موعین تەوفیق پوور گیانی له دهستداوه.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە، موعین تەوفیق پوور، تەمەن 24 ساڵ و خێزاندار بوو و هێزە چەکدارەکانی ئێران ناوبراویان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (تۆیۆتا) بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ بە چەکی کڵاشینکۆف داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی له دهستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە