سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی ئوردون كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی ئوردون كرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی ئوردون كرد

دووشه‌ممه‌ 2025/11/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ زیاد به‌تارسه‌، كونسووڵى گشتی نوێى شانشینى ئوردونی هاشمى له‌ هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى ده‌ست به‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندی مێژوویى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردونی دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ ئاماده‌یى و خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاجیاكان دا كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە