سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد

چوارشەممە 2/11، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەسەن موحەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسوولی گشتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوەیت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوەیتی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پێویستی پێش خستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە