پەیامی کورد ... ئیسرائیل : میسڕ و عەرەبستان پەیامگەلی متمانەبەخشیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد .
ئیسرائیل : میسڕ و عەرەبستان دەربارەی پیلانی گەڕانەوەی سەرزوەینەکان پەیامگەلی متمانەبەخشیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد . بۆ شازادەکان ئێران ، گرینگە نە فەلەستین .
ڕۆژنامەی عبری زمان بە ناوی " ئیسرائیلی ئەمڕۆ " ڕایگەیاند : زۆربەی سەرانی عەرەب پەیامگەلی متمانەبەخشیان دەربارەی بابەتی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری و غووری ئۆردۆن بۆ سەر ئیسرائیل ناردووە و جەختیان کردووەتەوە کە لەبەرامبەر بە پیلانی سەپاندنی حاکمییەتی ئیسرائیل لە سەر ئەو ناوچانە هیچ گرینگییەک نادەن .
بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ، میسڕ ، عەرەبستان و ئیمارات ووتوویانە کە بە پێچەوانەی پاشای ئۆردۆن بەرامبەر بە پیلانی گەڕانەوە هیچ گرینگییەک نادەن لە حاڵێکدا کە بەرژوەندییەکانی ئۆردۆن ئامادەبوونی ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات پێویست و گرینگ دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە