دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا تەواو بوو و بایدن سەرکەوت

دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا تەواو بوو و بایدن سەرکەوت

پەیامی کورد ... دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا تەواو بوو و بایدن سەرکەوت

 

دواى دووبارە هەژمارکردنەوەى دەنگەکان ویلایەتى جۆرجیا، جۆبایدن بەفەرمى بوە براوەى هەڵبژاردن لەو ویلایەتە.

 

میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، پاش دووبارە ژماردنەوەى دەنگەکانى ولایەتى جۆرجیا، جۆبایدن سەرکەوتنى بەدستهێنا و بەشێوەیەکى فەرمى بوە براوەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لەو ویلایەتە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەر لە (10) رۆژ بەرپرسانى ویلایەتى جۆرجیا بڕیاریاندا دووبارە دەنگەکانى ئەو ویلایەتە بەدەست هەژمار بکرێنەوە، ئەوەش دواى ئەوەى جیاوازى دەنگەکانى جۆبایدن و دۆناڵد ترەمپ کەمتر بوو لە (0.5%).

 

ولایەتى جۆرجیا خاوەنى (16) دەنگە لە ئەنجومەنى هەڵبژاردن و یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان لە کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە