پەیامی کورد... کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بۆ پرسی جینۆسایدی كوردی فەیلی بەڕێوە دەچێت
لەژێر چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە پاڵپشتیی سەرۆکایهتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەرسێ زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، دهۆک و سۆران بە هاوبەشی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان (جینۆسایدی کوردی فەیلی) بەڕێوە دەبەن.
ماڵپەڕی تایبەت بە کۆنفرانسەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوە داوە کە کۆنفرانسەکە کاتژمێر 9:30 بەیانیی ڕۆژی سێشەممە 4/4/2023 کە ڕێکەوتە لەگەڵ یادی شەهیدانی کوردی فەیلی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی چەندین زانا و ئەکادیمی و مێژوونووس و کەسایەتیی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەم بوارەدا بەڕێوە دەچێت کە تێیدا دوایين توێژینەوە و دەرەنجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگە مێژووییەکان دەخرێتە ڕوو.
ئاماژە بەوەش دراوە: جینۆساید مهترسیدارترین تاوانه كه ڕووبهڕووی گهلان دهبێتهوه، له مێژوودا چهندان تاوانی لهو جۆره کراون، گهلی كوردستان وهكو گهلێكى ژێردهسته، به درێژایی مێژووی خۆی، له سهردهمی دهسهڵاته جیاوازهكاندا، به كۆمهڵێك هۆكار و بیانووی جیاواز بڕیاری قڕكردن و جینۆسایدی لهبارهوه دراوه و جینۆسایدی كوردی فهیلی شاڵاوێكی دڕندانه بوو كه ڕژێمه یهك لهدوای یهكهكانی عێراق به چهندان قۆناغ دژی كوردی فهیلی کردیان و له سهردهمی بهعسدا گهیشته لوتكهی بێبهزهیی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە مەبەستی ئاگاداربوون و ئاسانكاری بۆ هەموو ئەو كەسانەی دەیانەوێت لەو كۆنفرانسەدا بەشدار بن و بابەت و توێژینەوەیان هەبێت و پێشكەشی بكەن، ئەو لینکانەی خوارەوە دانراوە و دەتوانن لەو لینکانەوە توێژینەوەکانی خۆیان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بنێرن:
https://genocide.krd/registeration/
تۆماركردنی بهشداری به تۆیژینهوه سهردانی ئهم لینكهی خوارهوه بكه:
https://genocide.krd/abstract/
تێبینی:
- بەشداریکردن بۆ ئەم کۆنفرانسە خۆڕاییە
- کۆنفرانس ئەرکی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان دەگرێتە ئەستۆ لە یەکێک لە گۆڤارە زانستییەکانی زانکۆ هاوبەشەکاندا.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی کۆنفرانسەکە بکەن لەم بەستەرەی خوارەوە:
www.genocide.krd
یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:
07511101241
یان ئیمێل بنێرن بۆ:
info@genocide.krd
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە