خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد...خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

 

ئەم ڕێکخراوە بڵاوی کردووەتەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ خەرمانانی ٢٧٢٣ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەفا عائێلی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خاڵۆی بچووکی ژینا ئەمینی و وێڕای خولقاندنی دۆخێکی نالەباری پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ، ناوبراویان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە دەستبەسەر کرد.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە پێنج ئۆتۆمبێل و بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی "چەم وەلی‌خان"ی شاری سەقز و دوای دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە