پەیامی کورد ... خەڵاتی تایبەتی پڕۆفیسۆر حیسابی گەورە زانای دونیای بیرکاری ئێران ، بەهۆی نووسینی باشترین تێز لە ئێران، درایە لێکۆڵەرێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە.سەر بە پارێزگای کرماشان ە
کوورۆش ئەمینی کارناسی باڵای جوگرافیا و گەڵالەداڕێژەری " ساڕێشتنی بەرنامەی دێهاتەکان "، وەکوو باشترین تێزی ئێران، خەڵاتی پڕۆفیسۆر حیسابی پێ بەخشرا.
ئەو لێکۆڵەرە کوردە لە فێستیڤاڵی کۆتایی باشترین تێزەکان لە ئێران، بە تێزی "شرۆڤە و لێکدانەوەی ئاسەواری درووستکردنی بەنداوەکان لەسەر ژیانی گوندەکان، بۆ نموونە "بەنداوی داریان"، بە باشترین ئیمتیاز پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
فێستیڤاڵی کۆتایی باشترین تێزەکان، وەکوو یەکێک لە فێستیڤاڵەکان، لەژێر چاودێریی ئاکادێمی نێونەتەوەیی زانستی و تەکنۆلوژیای ئێران، هەر ساڵ بەرهەمە باشترینەکان دەستنیشان دەکات.
ئەو بەرهەمانە لەلایەن هەیئەتی دادوەرانەوە پلەبەندی دەکرێن و لەوحی ڕێزلێنان و خەڵاتی تایبەتی پڕۆفیسۆر حیسابی تایبەت بەو بەرهەمانە، لەلایەن فێستیڤاڵەوە دەدرێتە براوەکان.
"کوورۆش ئەمینی"، نووسەر و لێکۆڵەری باڵای زمان، کلتوور و وێژەی هەورامان، خەڵکی شاری نۆدشەی سەر بە پاوەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە