ئەمریکا کەشتییەکی ژێردەریایی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

ئەمریکا کەشتییەکی ژێردەریایی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

پەیامی کورد... ئەمریکا کەشتییەکی ژێردەریایی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد


ئەمریکا کەشتییەکی ژێردەریایی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و هێزی دەریایی ئەمریکاش دەڵێت، ژێردەیایییەکە توانای هەڵگرتنی ١٥٤ موشەکی ڕێنماییکراوی هەیە.


لەبارەی روودانی تەقینەوە؛ فڕۆکەخانەی سلێمانی روونکردنەوە دەدات
هێزی دەریایی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ژێردەریاییەکی ئەتۆمیان ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە توانای هەڵگرتنی موشەکی ڕێنماییکراوی هەیە و بەم نزیکانە دەگاتە بنکەی بەلەمی ئەمریکا لە بەحرەین.

تیمۆسی هۆکینز وتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا راشیگەیاند، ژێردەریایییەکە توانای هەڵگرتنی ١٥٤ موشەکی کروزی تۆماهۆکی هەیە و لە ئێستادا کەناڵی سوێزی تێپەڕاندووە و بەم نزیکانە دەگاتە بنکەی بەلەمی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین.


هێزی دەریای وڵاتەکە هۆکاری ناردنی ژێردەریاییەکەی بۆ پاراستن و پاڵپشتیکردنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە