قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا 34 هەزار کەسی تێپەڕاند

قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا 34 هەزار کەسی تێپەڕاند

پەیامی کورد... قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا 34 هەزار کەسی تێپەڕاند

کۆی گشتی قوربانیانی بوومەلەرزەکە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 ڕوویدا،لە باكوری و ڕۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا زیاتر 34 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی دوایین داتای فەرمی، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی باكوری كوردستان بۆ 29 هەزار و 605 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 80 هەزار کەس.

سەبارەت بە ڕۆژئاوای كوردستانیش ژمارەی گیانلەدەستداوان بۆ 4 هەزار و 568 کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 7 هەزار کەس، گەڕان بەشوێن خەڵک بۆ رزگارکردنیان و دەرهێنانی تەرمەکان بەردەوامە؛ واش چاوەڕوان دەکرێت ئامارەکانی گیانلەدەستدان بە خێرایی بەرزببنەوە لەبەر دواکەوتنی گەیشتنی هاوکاری نێودەوڵەتی پێویست بۆ گەڕان و ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی لە ژێرداروپەردوی خانەوەكانوە ڕوخاوەكاندا ماونەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممەش لە بەیاننامەیەکدا، ئافاد ئاماژەی بەوەدا کە 147 هەزار و 934 کەس لە ناوچە بوومەلەرزەییەکانەوە بۆ ویلایەتەکانی دیکە گواستراونەتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 6ی 2ی 2023، دەستەی بەڕێوەبردنی فریاگوزاری و کارەساتی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان، لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر ڕوویدا.

بومەلەرزەکە لەهەریەک لە پارێزگاكانی غازی عەنتاب، ئەدەنە، مەلاتیا، دیاربەکر، سانلیورفە و عوسمانیەی گرتەوە و بەهۆیەوە سەدان باڵەخانە ڕووخان و ژمارەیەكی زۆریش لە ژێر داروپەردوودا ماونەوتەوە و هێشتا دەرنەهێنراون و كاركرد بەردەوامە بۆ ڕزگاركردنیان.

لە سوریاش، بوومەلەرزەکە پارێزگاکانی حەلەب، ئیدلب، لازقییە و حەمای گرتەوە. ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتوانی لوبنان، ناوچە فەلەستینییەکان، یۆنان، قوبرس، ئەرمینیا، جۆرجیا، عێراق و

ژمارەی کوژراوان لە سەرانسەری سوریا بۆ چوار هەزار و ٥٦٨ کوژراو و زیاتر لە حەوت هەزار بریندار بەرزبووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە