پەیامی کورد... به‌ریتانیا به‌كارهێنانی كامێرای چاودێریی چینی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
پەرلەمانی به‌ریتانیا یاسایه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای چاودێریی دروستكراوی چینی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه هاتوه، له چه‌ند رۆژی رابردودا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكرد، له مانگی ئازارى ئه‌مساڵ توێژه‌رێك به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ چین، له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركراوه، بۆیه پەرلەمانی به‌ریتانیا ئه‌م یاسایه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ته‌كنه‌لۆژیای دروستكراوی چین له فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌ركردوه.
پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوا دەکەن کامێراکانی چاودێری دوو کۆمپانیای چینی قەدەغە بکرێن، چونکە ئەم دو کۆمپانیایە سەر بە حکومەتی چین-ن.
بەپێی توێژینەوەیەکی حکومەتی بەریتانیا، یەک لەسەر سێی کامێرەکانی چاودێری هێزەکانی پۆلیس لە هەردو ناوچەی ئینگلتەرا و وێڵز بەرهەمی کۆمپانیای هیکڤیژنی چینی-ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە