پەیامی کورد ... زیاتر لە ٦٠ کەس لە هێند بە هۆی هەورە برۆسکەوە گیان یان لە دەستدا .
بە هۆی ڕوودانی هەورە برۆسکەوە لە هەندێک لە ئیالەتەکانی هێند ، زیاتر لە ٢٠ کەس گیانی خۆیان لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی NDTV بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی بنکەی کۆمیساریای فریاکەوتنی بەپەلە ڕاپۆرتی دا کە لانیکەم ٢٣ کەس بە هۆی هەورە برۆسکەوە لە بەشگەلی جیاوازی ئیالەتی ئۆتار پرادش لە هێند کوژران و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون
وەزیری باڵای ئیالەت ، یووگا ئادیتانات فەرمانی بە قازییەکانی ئەو ناوچانە کردووە کە سەردانی بنەماڵەی قوربانیان بکات و بڕی ٤٠٠ هەزار ڕووپییە " ٥.٣٦ هەزار دۆلار " وەکووغەرامە پێشکەشی بنەماڵەکانیان بکرێت . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " ئەو هەروەها داوای لە بەرپرسان کردووە کە بە ڕێژەی پێویست هاوکاری و یارمەتی پزیشکی بۆ قوربانیان بخرێتە بەردەست .
لە سەرەتای ڕۆژی هەینی یەوە ، ١٥ کەس بە هۆی بەرکەوتن لەگەڵ هەورە برۆسکەوە لە ئۆتار پڕادش گیان یان لە دەستدا . زیاتر لە ٢٠ کەس یش ڕۆژی شەممە هەر بەم هۆیەوە لە شاری بیهار جان گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون
زۆربەی قوربانیان جووتیار و ئەو کرێکارانەن کە لەم مەزرەعانە کاری جووتیاری دەکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە