سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 30-3-2022، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کردووە.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی و ماتیو تولەر گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کردووە.

ھەر لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و عێراق، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا خوازیاری ئەوەیە حکوومەتی نوێی عێراق حکوومەتێکی بەھێز بێت، پێزانینیشی بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی لە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان و عێراقی نوێ و پڕۆسەی سیاسی عێراق، نیشان داوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لە بارەی تەحەدیات و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و گوشاری سەر لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرنەگرتنی ڕێوشوێنە دەستووری و دیموکراتییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق، ئاڵوگۆڕکران و لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراقیشەوە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە: بۆ ڕاستەڕێکردنی بارودۆخی عێراق پێویستە پەرلەمان و دامەزراوەکانی تر دوور لە هەر جۆرە گوشارێک بە ئەرکی سرووشتیی خۆیان هەڵبستن و بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و دەستوور جێبەجێ بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە