سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند سوپا نه‌یتوانی رێگری له هێرشه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بكات و من به‌رپرسیارێتی ئه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرم.
هێرزی هالێڤی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل له لێدوانێكیدا كه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "به‌رپرسیارێتی شكستی سوپای ئیسرائیل له ئه‌ركه‌كه‌یدا، ده‌گرمه ئه‌ستۆ كه بریتی‌بوو له پارێزگاریكردن له هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ر. رۆژانه هه‌ست به قورساییه‌كه‌ی ده‌كه‌م له‌سه‌ر شانم و له دڵمدا به ته‌واوه‌تی له ماناكه‌ی تێده‌گه‌م".
هالێڤی رووی كرده خێزانی ئه‌و ئیسرائیلیانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه كوژران و ده‌ڵێت: "من ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌م كوڕه‌كان و كچه‌كانی ئێوه‌ی نارد بۆ شه‌ڕه‌كه كه لێیه‌وه نه‌گه‌ڕانه‌وه، ناردنی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه لێیه‌وه رفێنران".
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، پێداگری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل مكوڕه له‌سه‌ر ته‌واوكردنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه و له كۆتایدا ده‌ڵێت: "ئێمه بڕیارمانداوه ئه‌ركه‌كه ته‌واوبكه‌ین، ئه‌گه‌رچی هه‌ست به باجه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، هه‌ر كاتێك دوژمن له دژمان راپه‌ڕێت، ئه‌وا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی و ئاماده‌باشیدا ده‌بین و به‌و په‌ڕی هێزه‌وه، وه‌ڵامی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ده‌ینه‌وه بییه‌وێت زه‌فه‌رمان پێببات و زیانیمان پێبگه‌یه‌نێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە