پەیامی کورد...پۆلیسی سلێمانی چوار کەسی بە تۆمەتی دەسدرێژی دەستبەسەر کردووە
هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەر کردنی شەش تۆمەتباریان راگەیاند، چوار لە تۆمەتبارەکان دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووەو بردویانە بۆ باخێك لە سنووری بەكرەجۆ و لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردووەتەسەر".
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە: "ئێستا تۆمەتباران ( ر ، ف ، ح لە دایكبووی 1994 )، (ه ، م ، ع لە دایكبووی 1994)،(أ ، ف ، ر لەدایكبووی 1988 )،( ب ، ص ، م لە دایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە