لە سنووری هەڵەبجە دەستبەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گیرا

لە سنووری هەڵەبجە دەستبەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گیرا

پەیامی کورد... لە سنووری هەڵەبجە دەستبەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گیرا

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر دوو کیلۆ زێڕدا کە ویستراوە بەشێوەی قاچاخ ببرێتە وڵاتی ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور، زانیاریی هەواڵگرییان پێگەیشتووە سەبارەت بە بردنە دەرەوەی زێڕ بۆ وڵاتی ئێران بە شێوەی نایاسایی، کە لە سنووری ناحیەی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمێکی پسپۆڕ چوونەتە ناوچەکە و دەستیان گرتووە بەسەر دوو کیلۆگرام زێڕدا کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا حەشار درابوو.

دواتر ئەو کەسەش دەستگیرکراوە کە بەنیاز بووە ئەو زێڕە بە قاچاخ بباتە وڵاتی ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە