پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکهاتەکان دووپات کردەوە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی تەواوەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی تەواوەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە و لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، جينين هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نارد، تێیدا نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی، سەرۆكی حكوومەت داوای کردووە، کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە