ڕابەری ڕەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەی سیاسییەکانی کورد دەکات و دەڵێت دەمانەوێت ئێوە یەکگرتوو و بەھێز و شکۆمەند بن ، نە ستەم بکەن نەستەمتان لێ بکرێت.
به ڕاپۆرتێک لە NRT ، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند:"دەمانەوێت ئێوە بێ جیابوونەوە لەگەڵمان بژین، ئەوەش بەرزترین مانای خۆشەویستیە، "بۆ ئەوەی لە عێراقێکی یەکگرتوودا وەک یەک بین".
ابەری ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردوە که" قوتی ژیان لە نێوان یەکتردا بەدادپەروەرانە و ئینسافەوە دابەش دەکەین، ڕێگە نادەین دەستدرێژیتان بکرێتەسەر".
موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا بۆ سیاسییەکانی کورد ئەوەشی وتووە که "ئێمە دەزانین لەناو ئێوەدا کەسانێک ھەن دۆستی میانهڕەوین و جیاوازی ناکەن لە نێوان کورد و عەرەب مەگەر بە لەخواترسان و خۆشەویستی نیشتیمان نەبێت".
ئەوەش دەڵێت: "با واز لە بەش بەشێنە بھێنین و گەندەڵکاران دووربخەینەوە و بەدەمووچاوی نوێ وپاک پەیمان بۆ عێراق نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی شکۆتان بپارێزرێت و پایەتان بەرزببێتەوە".
مۆقتەدا سەدر داوا دەکات نەوەی کۆن و نوێی سیاسییەکان یەک بگرن "بۆ ئەوەی ئێمە و ئێوە ببینە کۆڵەکەی عێراق، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە نموونەیەکی باڵا بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ھەموو تائیفە و نەژادەکان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە