کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە سەردانیکی فەرمی گەیشتە کۆریای باشوور و لەلایەن مون جائە ئین، سەرۆکی کۆریای باشوورەوە پێشوازی لێکرا.
دوای بهردهوامبوونی گرژییهكانی نێوانیان بۆ ماوهی زیاتر له نیو سهده، بهرهبهیانی ئهمڕۆ سهرۆكی كۆریای باكوور سهردانی كۆریای باشووری كرد و لهگهڵ سهرۆكی ئهو وڵاته كۆبووهوه.
سەرۆکی کۆریای باکوور بەپێ هێڵی سووری نێوان هەردوو وڵاتی بڕی و بەمەش دەبێتە یەکەمین سەرۆکی کۆریای باکوور کە لەکاتی شەڕی نێوان هەردوو کۆریا لە ساڵی 1953ەوە سەردانی کۆریای باشوور بکات. لەم سەردانەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و جێی متمانە لەوانە خوشکەکەی یاوەری کیم جۆنگ ئوون دەکەن.
داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور و کۆتاییهێنانی فەرمی بە جەنگی نێوان هەردوو کۆریا، ئامانجی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو سەرۆکی کۆریای باکوور و باشوورن و بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە لەبارەی پرسی مافی مرۆڤ گفتوگۆ ناکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە