ئەڵمانیا و نەمسا هاوکارییەکانیان بۆ فەڵەستین راگرت

ئەڵمانیا و نەمسا هاوکارییەکانیان بۆ فەڵەستین راگرت

پەیامی کورد... ئەڵمانیا و نەمسا هاوکارییەکانیان بۆ فەڵەستین راگرت


دوای هێرشه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمسا بڕیارییاندا هاوکارییەکانیان بۆ ناوچە فەڵەستینییەکانیان رابگرن.

وتەبێژی وەزارەتی گەشەپێدانی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریدا هەموو هاوکارییەکانی بۆ فەڵەستین رابگرێت، راگرتنی هاوکارییەکانیش دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دێت.

لای خۆشیه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلێکسەندەر شاڵنبراگ رایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکارییەکانی بۆ فەڵەستین رادەگرێت، کە کۆی گشتی هاوکارییەکان 20 ملیۆن دۆلارە و تایبەتە بە ژمارەیەک پڕۆژە.

رۆژی شەممە، بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین ئۆپەراسیۆنی "لافاوی ئەقسا"ـی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو ناوچەیە کرد و تاوەکو ئێستاش شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە