پەیامی کورد... ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتێک و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجوومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ مانگی یەکی 2022 دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام وەزارەتی دارایی سستە لە دابەشکردنی مووچە و چاوەڕوانە بەغدا 200 ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە خێراتر بکات.ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە