پەیامی کورد … دەستگیرکرانی چەندین ئەندامی داعش لە هەڵەبجە

پەیامی کورد … دەستگیرکرانی چەندین ئەندامی داعش لە هەڵەبجە

پەیامی کورد … دەستگیرکرانی چەندین ئەندامی داعش لە هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنیت ،لە چەندان شوێنی پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور لەچەند هەڵمەتێکدا گرووپێکی " تیرۆریستی " داعشیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی تێکدانی ئارامی ناوچەکەیان داوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌" لەئەنجامی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن" .

لە راگەیاندنەکەدا باس له‌وه‌ش كراوه‌ "پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن" .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، " لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و پاراستنی دۆسیەکە زانیارییەکانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەھێڵینەوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگەو دۆکۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شکستپێھێنانی تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە" .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە