مەسروور بارزانی بەشداری لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات

مەسروور بارزانی بەشداری لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی بەشداری لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات 

 ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكوومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .

لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشدار دەبن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە