پەیامی کورد … وەزارەتی نەوت: بە نرخی ٦٥٠ دینار بەنزینی محەسەن بۆ سەرجەم بەنزینخانەکان دابینکراوە
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: "به‌نزینی جۆری ئۆكتان به‌رزیان بۆ سه‌رجه‌م بەنزینخانەکان دابینكردوه و به‌نرخی ٦٥٠ دینار به شۆفێران ده‌درێت".
حامید یونس، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: به‌نزینی ئۆکتان بەرز (محەسەن)ی پێویست بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی وه‌رگرتنی سوته‌مه‌نی دابینكراوه و لەو رووەوە هیچ کێشەیەک نەماوە”.
وتیشی: كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به‌رده‌وامه له دابینكردنی به‌نزینی ئۆكتان به‌رز، كه به‌نرخی ٦٥٠ دینار ده‌درێته هاوڵاتیان، به‌نزینی نۆرماڵی ئۆكتان ئاسایی به نرخی ٤٥٠ دینار دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، " سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگی ته‌ندروستی و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له پارێزگاكان هه‌موو توانای خۆیان بۆ دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە