ئەمریکا: بە هیچ شێوازێک ناگەڕێننەوە بۆ بەرجام

ئەمریکا: بە هیچ شێوازێک ناگەڕێننەوە بۆ بەرجام

پەیامی کورد ... ئەمریکا: بە هیچ شێوازێک ناگەڕێننەوە بۆ بەرجام

 

مۆرگان ئۆرتگاس، وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمریکا هیچ کات ناگەڕێتەوە بۆ برجام و جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی ئەمریکا خوازیاری دانیشتن و وتووەێژە لەگەڵ ئێران بۆ "پێکهاتنێکی نوێ و باشتر" .

 

ئۆرتگاس لە وتووێژەکەی دا لەگەڵ (ڕادیووی فاکس نیووز) کوتی: " ڕێکەوتنی پێشووتری ناوکی ئەمریکا ڕێگای بە ئێران دابوو کە بە ئاسانی بتوانێت دەستی بە چەکی ناوکی بگات، بەڵام ئەمە تەنها کاتی زیاد دەکرد" .

 

مۆرگان زیادی کرد: "ئەم بەڵێنە تەنها کاتی بەدەستهێنانی ئێرانی بە چەکی ناوەکی زیاد دەکرد و ئەرکی بەربەرکانێی سەبارەت بەم بابەتە دەسپاردە دەستی دەوڵەتانی داهاتوو" .

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە بەرجام بە میلیارد دۆلار پارەی دەخستە بەر دەستی کۆماری ئیسلامی و دەڵێت: " یەکێک لە کێشە گرینگەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی، شێوازی سەرف کردنی ئەم پارانەیە لە لایەن ئێرانەوە" .

 

ئۆرتگاس دەڵێت: " ئەگەر ئێران ئەم پارانەی بۆ ساز کردنی شاقام و خیابان، زانکۆ، قوتابخانە و ژێرسازی دەرمانی سەرف دەکرد، رووداوکە جێاواز بوو. بەڵام ئێران ئەم کارانەی نەکردووە. بە جێگای ئەمانە چی کردووە؟ ئێران ئەم پارەی بۆ پشتگیری ماڵی لە گرووپە تێرۆریستیکان لە سەرانسەری ناوچەکە سەرف کردوە، گرووپانێک کە هێرش دەکەن سەر عەربستانی سعوودی و هەموو بەرژەوەندیەکانی ئێمە" .

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی زیاد کرد: " ئێمە وەک ئەمریکا بە میلیاردد دۆلارمان بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریست داوە تا بووجەیەکی باشتر بە گرووپە تێرۆریستیەکان بدرێت" .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە