ئەمریکا لە ناوچەکەدا داعش بە مەترسیی ڕاستەقینە دەزانێت

ئەمریکا لە ناوچەکەدا داعش بە مەترسیی ڕاستەقینە دەزانێت

پەیامی کورد... ئەمریکا لە ناوچەکەدا داعش بە مەترسیی ڕاستەقینە دەزانێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دیپلۆماسی و سەربازیی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی دەینا سترول جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێک لە کۆبوونەوەکەدا سترول جەختی لە ڕوانگە و سیاسەتی ئەمریکا کردەوە کە پابەندە بە بەردەوامی پشتگیریی سیاسی و سەربازی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە کاری پێکەوەیی و هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان، هەروەها پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵ و قوربانییەکانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعشدا دەربڕی.

لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا دووپات کردووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە کە هەر دوو لا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی و پێویستی هەنگاونانی لایەن و پێکهاتە عێراقییەکان بۆ دەرچوونی دۆخی سیاسی وڵات لە چەقبەستوویی و هاتنە کایەی حکومەتێک کە وەڵام دەرەوەی چاوەڕوانی هاووڵاتییان بێت و بتوانێت ڕووبەڕووی تەحەدییەکان بێتەوە، هەر لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان و بەردەوامی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر- بەغدا کرایەوە.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جموجۆڵ و پەلامارەکانی داعش لە ناوچە جیاکانی عێراق و سووریا بە هەڕەشەیەکی جددی و مەترسییەکی ڕاستەقینە لە قەڵەم دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە