نیویۆرک تایمز: هێرش بۆ سەر پارچین لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
نیویۆرک تایمز: هێرش بۆ سەر پارچین لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە

پەیامی کورد... نیویۆرک تایمز: هێرش بۆ سەر پارچین لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگاداری ئێرانی و بەرپرسێکی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە، هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ناوەندی نیزامی پارچین لە دەوروبەری شاری تاران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، میدیاکان بڵاویان کردەوە لە ئاکامی ڕووداوێک لە ناوەندی نیزامی پارچین کە نزیکی شاری تارانە ئەندازیارێک بە ناو ئیحسان قەدبەیگی کوژراوە و یەکێک لە هاوکارەکانی بریندار بووە.

شایانی باسە کە ڕۆژێک دوای هێرشەکە، وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا دانی بەوە دانا کە دوو کەس لە ئەندامانی ئەم ناوەندە تووشی ڕووداو بوون، بەڵام ئاماژەیەکی بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نەکرد.

بە پێ زانیارییەکان ئەمە یەکەم جار نییە کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بی فڕۆکەوانەوە هێرش دەکرێتە سەر ناوەندە نیزامییەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە