پەیامی کورد... ژنێکی کورد لە پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا
سورەیا قەیتەرانی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. هەروەها دوو حەوتوو پێش برای ناوبراو لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، نزیک بە ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سورەیا قەیتەرانی لە گوندی "کانی مەلا» و ناوبراویان ڕفاندووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت لە ڕفاندنی سورەیا قەیتەرانیدا توندوتیژیان بەکارهێناوە و هاوکات ماڵی ناوبراویشیان پشکنیوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە سەدرەدین قەیتەرانی برای سورەیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئەم ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەرکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە