ئەمریکا سزای بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتی ئێرانەوە سەپاند

ئەمریکا سزای بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتی ئێرانەوە سەپاند

پەیامی کورد... ئەمریکا سزای بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتی ئێرانەوە سەپاند

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمریکا هەستاوە بە دەستنیشانکردنی 15 کەسایەتی و دامەزراوە کە تێوەگلاون لە فرۆشتنی نایاسایی و گواستنەوەی نەوتی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان، لەگەڵ بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان.

ئەو دامەزراوانە لە ئێران، سەنگاپوورە، ڤێتنام، ئیمارات و هۆنگ کۆنگن، کە هەستاون بە پاڵپشتیکردنی بازرگانی وزەی ئێران و بەدەستهێنانی ملیۆنەها دۆلار لە داهاتی نایاسایی.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەستاوە بە دەستنیشانکردنی ژمارەیەک دامەزراوە و کەسایەتی کە لە ئێران، هۆنگ کۆنگ و ئیماراتن کە هەستاون بە پاڵپشتیکردنی چەند کۆمپانیایەک بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و بەرهەمەکانی نەوتی ئێران لە دەرەوەی وڵات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە