پەیامی کورد ... هێزەكانی كەنار دەریای توركیا، 49 كۆچبەریان لە پارێزگای موغڵای باشووری ووڵاتەكە دەستگیركرد، كە بەنیازبوون بەشێوەی نایاسایی رووبكەنە یۆنان.
بو گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە : تیمەكانی سەربە هێزەكانی كەنار دەریا لە دوو قەزای پارێزگای موغڵا، بەلەمێك و شەش بەلەمی لاستیكییان دەستبەسەركردوە، كە 49 كۆچەری نایاساییان هەڵگرتبوو.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆچەرە نایاساییە دەستگیركراوەكان لەهەوڵدابون بەشێوەی نایاسایی رووبكەنە دوورگەی كووس لە یۆنان.
بەپێی سەرچاوەكە، كۆچبەرەكان هەڵگری رەگەزنامەی، فەڵەستین، سووریا، عیراق، باشووری ئەفریقیا، ئەنگۆلا، كۆنگۆ، نایجیریا، سێنێگال، بەنگلادیش، پاكستان، غانا و نیپاڵ بوون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كۆچبەرەكان ڕەوانەی فەرمانگەی كۆچ لە پارێزگای موغڵا كراون بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی لەوبارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە