ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هۆشداری دەداتە وەزارەتەكان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هۆشداری دەداتە وەزارەتەكان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم هۆشداری دەدات بە وەزارەتەكان كە دەبێت وەڵامی داواكارییەكانی دیوانی چاودێری دارایی بدەنەوە.

 بەپێی نووسراوێكی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران، كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووەو واژۆی نێچیرڤان ئەحمەدی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێوەیە، هۆشداری دراوە بە وەزارەتەكان كە دەبێت وەڵامی دیوانی چاودێری دارایی بدەنەوە.

نوسراوەكە بە ژمارە (312) لە رێكەوتی 28 ئازار دەرچووە و تیایدا هاتووە، ‌ پێویستە لەسەر وەزارەتەكان وێنەیەك لە گرێبەستی واژۆكراو رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی بكەن لەماوەی 30 رۆژدا، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن لە دەرئەنجامەكانی.
 هەروەها لەبەشێكی تری نووسراوەكەدا‌، هاتووە، پێویستە نووسراوەكانی دیوانی چاودێری دارایی بەبێ دواكەوتن وەڵامبدرێتەوە بەپێی پێویستی راستەقینەی ئامادەكاری هونەری هەر بابەتێك، نەك وەڵامدانەوەی بابەتێكی جیاواز لە بابەتی داواكراو، چونكە ئەو رەفتارە بە (شێواندن و پشت گوێ  خستن) هەژمار دەكرێت.
لەبارەی بریارەكەوە خەلەف ئەحمەد، ئەندامی لێژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە راچلەكینی وت" ئەوەی جێگای پرسیار وداخە وەزارەتەكان وەكو پێویست وەڵامی دیوانی چاودێری و لێژنەی دەستپاكی پەرلەمان نادەنەوە، بەڵام ئەو بڕیارە ئەگەر جێبەجێبكرێت گرنگە ، وادەكات زیاتر شەفافی هەبێت و ڕوونكردنەوە هەبێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە