جیابوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسی، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتی وازیان له حزبه‌كه‌یان هێنا و چوونه پاڵ قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتی بڕیاریدا هه‌ركه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ جگه له یه‌كێتی كار بۆ قه‌واره‌یه‌كى دیكه‌ى سیاسی بكات، له‌ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتی ده‌ری بكا و هه‌موو ئیمتیازاته‌كانیشی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوى، یه‌كێكه له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌شه ماوه‌یه‌كه له دیداره ڕۆژنامه‌وانی و گوتاره‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتگیرى له قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات، به‌شێكى زۆر له لایه‌نگرانى یه‌كێتی و چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه مه‌حمود سه‌نگاوى، له پشتى په‌رده‌وه هاوكارى به‌رهه‌م ساڵحى كردووه، به‌جۆرێك ڕۆڵێكى كارای هه‌بووه له دامه‌زراندنى قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى حزبى خۆیه‌وه ئاماده‌نه‌بووه به فه‌رمى بچێته ناو قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح.
مه‌حمود سه‌نگاوى، له به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى جه‌ژندا له كه‌ناڵه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، ڕایگه‌یاند: "هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌م و شه‌ڕى له‌سه‌ر ده‌كه‌م! چوونكه هاوڕیه‌كى نزیكه و هێنده‌ى خۆم خۆشم ده‌وێت".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌كێتی نه‌مێنم یان بڕۆمه ناو هه‌ر لایه‌نێكى سیاسی هه‌ر شوێنكه‌ووتوى ڕێبازه‌كه‌ى مام جه‌لال ده‌بم چوونكه ڕێبازه‌كه‌ى له‌ناو دڵمدایه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى ناته‌بایی یه‌كێتی هاوڕێكانم ئه‌و حزبه‌یان به جێهێشتووه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە