پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندروستی لە سەر قەدەغەی هاتووچۆ کۆ دەبێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان روونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزارەتەکەیان لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیدا بڕیاری پێویست لەبارەی پێشنیازی بەشێک لە پارێزگارەكان دەدرێت سەبارەت بە رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ".
جێگەی باسە، لەماوەی رابردوودا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاندبوو،" بەهۆی زۆری رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا داوادەکات قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رابگەیەنرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە