پەیامی کورد ... بڕیارە پەرلەمان بە بێ بەشداری سەرۆکایەتی کۆببێتەوە .
بڕیاره ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بێ به‌شداریی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان، كه دوای دانیشتنه‌كه‌ی تایبه‌ت به هەڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئاڵۆزی تێكه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) فراكسیۆنی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه مه‌به‌ست لێی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌شی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ناكات.
لای خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، به میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یه‌كتری له گفتوگۆی نافه‌رمیدا بوین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی بڕوات، رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له نێو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببینه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان و كاره‌كانی په‌رله‌مان بگه‌ینه داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی و كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامیی هه‌بێت و له‌م دۆخه‌دا له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و دۆخه‌كه‌دا بێت".
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌هۆی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند فراكسیۆنێكی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی قسه‌كانی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه دوای كۆبونه‌وه‌كه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كردنی، گرژی كه‌وته نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌ت بارگرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی زیاتر بوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان په‌كیانكه‌وت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە