پەیامی کورد... شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
شارەزایەكی بواری كەشناسی زانیاری لە بارەی گۆڕانكاری پلەكانی گەرما بۆ رۆژانی داھاتوو ی ئاشكراكردو ڕایدەگەیەنێت: لەرۆژی پێنجشەمەوە ١٣-٧-٢٠٢٣ كاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنكە لەسەر ناوچەكانمان نامێنێت و شەپۆلێكی گەرما دەستپێدەكاتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی سێشەمە ١١-٧-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت ، لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە ھەوایەكی فێنك لەسەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ پلە نزمتر ئەبێتەوە ، خێرای با مامناوەند چالاك ئەبێت ١٠ - ٣٠ كم/س لە ئاراستەی رۆژئاواوە .
ئەوەشی خستەڕوو: بۆ دوو سبەی پلەكانی گەرما بەراورد بە سبەی بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلە روو لەبەرزبوونەوە ئەكاتەوە ، وە لەرۆژی پێنجشەمەوە ١٣-٧-٢٠٢٣ كاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنكە لەسەر ناوچەكانمان نامێنێت و شەپۆلێكی گەرما دەستپێدەكاتەوە بەجیاوازی ناوچەكان پلەكانی گەرما ٣ تا ٤ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت لەگەڵ چالاكبوونی بای باكوری رۆژھەڵات لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەخێرای ١٥ تا ٤٠كم زیاتر لەكاتژمێرێكدا و كاریگەری ئەو بایە لەرۆژی پێنجشەمەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی شەمە ١٥-٧-٢٠٢٢ لەم ناوچانەدا بەردەوامی ئەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە