پەیامی کورد … پڕۆژەی پردی زێی گەورە لەسەر رێگای نێوان ھەولێر و دھۆک کرایەوە
بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی دووسایدی پردی زێی گەورە کرایەوە، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردنیش پرۆژەکە بە ستراتیژى ناودەبات.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى ئاوەداناکردنەوە و نیششتەجێ کردن، لەرێورەسمێکدا بەئامادەبونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری دھۆک و و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی دووسایدی پردی زێی گەورە لەسەر رێگای نێوان ھەولێر و دھۆک کرایەوە.
لاى خۆیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک و لەرێی ئەوانیشەوە ھەموو ھەرێمی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، کە رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت لەبواری ھاتوچۆی سەلامەت و ھەروەھا لەروی ئابوری و بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاوبان گرنگترین سێکتەری ژێرخانی ئابورییەو بۆ ئەو مەبەستەش، حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە مەبەستیانە ھاتوچۆ و رێگایەکی سەلامەت و ستاندارد لەنێوان پارێزگاکان فەراھەم بکات بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان.
پڕۆژەى دووسایدی پردی زێی گەورە لەسەر رێگای نێوان ھەولێر و دھۆک لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەو پێکھاتوە لە پردێک بە درێژی (928) مەترو تێچوەکەى زیاتر لە(43) ملیار دینارە، کە دەکەوێتە نێوان ھەولێر و دھۆک و یەکێکە لە رێگا ستراتیژییەکانی ھەرێمی کوردستان.
پێشتر کارەکانى ئەم پرۆژەیە وەستابو،لەدەستبەكاربونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمەوە دەست بەکارکردن تێیدا کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە