پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق کرد
سەرۆک مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق کردوو بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرد.
سێشەممە ١٨-٣-٢٠٢٥، لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرا، جەخت لەسەر ھەماھەنگی و نزیکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای کەرکووک کرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵترکردنەوەی پێکەوەژیان و سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە