پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی گرینگی بڵاو کردەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی گرینگی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد      ...   پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی گرینگی بڵاو کردەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی دەربارەی دانووستانی ستراتیژی نێوان حكوومەتی عێراق و ویلایەتە ‌یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوكاری نێوان هەردوولا، بڵاو كردەوە.

دەقی بەیاننامەكە:

ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، وەكوو سەرجەم لایەنە سیاسییە نیشتیمانییەكانی عێراق و گەلی عێراق، بە گرینگییەوە سەیری رێڕەوی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەین سەبارەت بە بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوو ووڵات و گەل و دواڕۆژی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی ووڵات.

ئێمە لە كاتێكدا كە هەوڵ و كۆششی شاندی حكوومەتی عێراق و لەنێویدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسندكراوی راگەێندراو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو بارگرژی و تووندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە، ئەوە دووپات دەكەینەوە كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم رێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دوور بكەونەوە لە تووندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە ووڵاتدا، بۆ ئەوەی بەیەكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندن و بەرقەراری ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا و پێویستە هەمووانیش پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیژی دا ئاماژەیان بۆ كراوە.

 

پارتی دیموكراتی كوردستان

28\7\

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە