پەیامی کورد ... لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیاردرا لە ساڵی ٢٠٢٠ كۆنگرە ئەنجام بدرێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دهڵێت، لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە پێکھاتووە، راشیدهگهێنێت ، كۆنگرهى ئەمجارە دەبێتە کۆنگرەیەکی نەوعی و خوێنی نوێ دێتە ناو سەرکردایەتی پارتی.
عەلی حسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێكدا، رایگهیاند، بڕیاردراوە ئەمساڵ کۆنگرەی ١٤ى پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆیه لیژنەیەکی باڵا دروست کراوە بۆ دانانی ئالیەتی ئەنجامدانی کۆنگرە، لیژنەکەش لەمەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پێکھاتووە، ههروهها چەندین لیژنەی تر درووست دەکرێت، بۆ ئهم مهبهستهش ڕای ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکرایەتی وەرگیراوە و لیژنەکە دیاری دەکات کەی کۆنگرە ئەنجامبدرێت.
عەلی حسێن جهخت دهكاتهوه، كه کۆنگرەی پارتی بەپێی ھەلومەرجی ئێستا دەبێت و گۆرانکاری لەپەیرە و پرۆگرامی پارتی دەکرێت، هاوكات ئێمه بەرچاومان روونترە بۆ ئێستای عێراق و ھەرێم و ناوچەکەش وه ھەوڵدەدەین كه کۆنگرەی ئەمجارە نەوعی بێت، راشیدهگهینێت، پارتی پێویستی بەوە ھەیە كه كۆنگرهكه لەئاستی قۆناغی ئێستا و ھەلومەرجهكه و قوربانیەکانی پارتیمان بێت.
ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دهشڵێ، دوێنێ و ئەمڕۆ سبەیش بەیەکهوه دەبەسترێنەوە و خوێنی تازە دێتە ناوسەرکردایەتی پارتی، باس لەوەش دهكات، پارتی حیزبی ھەموو توێژەکانە بە کورد و ئەوانەی لەکوردستانیش دەژین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە