حكومه‌تی عیراق موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كاته‌وه كه ناردنی پاره بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت، وته‌بێژی نوسینگه‌ی عه‌بادیش روونكردنه‌وه‌ی ده‌دات له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی دووه‌م پاره‌ی تایبه‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
د.سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، راگه‌یاند: ئاگاداری ورده‌كاریی رێوشوێنه ته‌كنیكییه‌كانی تایبه‌ت به ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نیم، كه له چ رۆژێكدا ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر ژماره بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، چونكه ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و بانكی ناوه‌ندییه.
وتیشی:”ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عیراق میكانزمێكی بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داناوه، كه بریتییه له‌وه‌ی مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری بڕی 317 ملیار و 540 ملیۆن دینار ره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكات”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌غدا مانگانه ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم و ناوخۆ، به گره‌نتییه‌وه موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە