پەیامی کورد … ساڵی ڕابردوو ١٨ هەزار عێراقی لە ئەورووپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە
سەرەڕاى توندکردنى رێوشوێنەکانى مافى پەنابەرى لە ئەورووپا، بەڵام لەساڵى رابردوودا هەزاران هاوڵاتى عێراق داواى مافى پەنابەریان لە وڵاتانى ئەورووپا کردوە.
نوسینگەى کاروبارى پەنابەرانى یەکێتى ئەورووپا (EASO) بڵاویکردەوە، لە ساڵى ٢٠٢٠ زیاتر لە ١٨هەزار هاوڵاتى عێراقى لەوڵاتانى ئەورووپا داواى مافى پەنابەریان کردوە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، زۆرینەى ئەوعێراقیانە سەرکەتوبوون لەتێکەڵاوبوون و خۆگونجاندان لەگەڵ ژیانى ئەوروپا، بەشێکیشیان بەهۆى کەموکوڕى لە کەیسەکانیاندا لەژێرهەڕەشەى بە زۆر ناردنەوەدان
ئەوە لەکاتێکدایە لەم ساڵانەى دوایدا بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا رێوشوێنیان بۆ ناردنەوەى پەنابەرانى عێراقى گرتوەتەبەر، چونکە بەپێى یاساى پەنابەرى لەو وڵاتانە عێراق وڵاتێکى ئارامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە